ڤیدیۆ.. تاڵیبان سەری بووکەڵەکانی نمایشکردنی جلوبەرگ دەبڕێتەوە

لە یەکێک لە بڕیارەکانی وەزارەتی فەرمان بە چاکە و دووركەوتنەوە لە خراپەی ئیدارەی تاڵیباندا هاتووە، پێویستە بووکەڵەکانی نمایشی جلوبەرگ بەبێ سەر نمایشی جلوبەرگیان پێبکرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەفغانستان، هۆکاری دەرچوواندنی ئەو بڕیارە ئەوەیە، کە ئەو مۆدێلە لە فرۆشتنی جلوبەرگ، هاوشێوەیە لەگەڵ دانانی “بت” کە ئەوەش بەپێی ئایینی ئیسلام جێگای نابێتەوە.

لیژنەیەک لە ئیدارەی تاڵیبان لە کابول، بەسەر دوکانەکاندا دەگەڕێت و بە مشارێک سەری بووکەڵەکانی جلوبەرگ لێدەکاتەوە.

 لە سەرەتادا ڕێنماییەکان ئەوەبوون کە فرۆشگەكانی جلوبەرگ بووکەڵەکانیان دووربخەنەوە، بەڵام دواتر بەهۆی کەمیی فرۆشی دوكانەکانەوە، بڕیاردرا بووکەڵەکان دابنرێنەوە، بەڵام سەریان ببڕدرێنەوە.

پێشتریش لە سەردەمی حوکمی چەکدارانی تاڵیباندا دژایەتی ئەو بزوتنەوەیە بۆ پەیکەرەکان نەشاردرایەوە، دوای چەندین مانگ لە داواکاریی وڵاتانی جیهان و هیندستان ساڵی 2001 لە سەردەمی حوکمی یەکەمی تاڵیباندا، یەکێک لە پەیکەرەکانی بدو لە ناوچەی بامیان لە ئەفغانستان تەقێندرایەوە.

ئەو پەیکەر و شوێنەوارە دێرینەی تاڵیبان لەناویبرد، بە گەورەترین پەیکەری مێژوویی بودا لە جیهاندا دادەنرا، بەڵام وەک دژایەتییەک بە پاساوی “قەدەغەکردنی بتپەرستی” پەیکەرەکە تەقێندرایەوە.

بابەتی پێشتر

زانایان هۆشداریدەدەن.. ڕووبارێكی بەبەستەڵەكبوو هەڕەشە لە جیهان دەكات

بابەتی دواتر

کۆنتی دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share