سبەینێ دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات

پێشبینیدەکرێت سبەینێ دووشەممە بۆ یەکەمجار لەمساڵدا دیاردەی گەردوونی مانگ گیران رووبدات.

 

شارەزایانی بواری گەردوونناسی ئاشکرایدەکەن، مانگگیرانەکە هاوکاتە لەگەڵ نیوەی مانگی رەمەزان، بەڵام لە وڵاتە عەرەبییەکان هەستیپێناکرێت.

لە مانگ گیرانەکەدا 95.6% ی مانگ دیارنامێنێت، کۆی پرۆسەکەش لە سەرەتاوە تا کۆتایی چوار کاتژمێر و 39 خولەک دەخایەنێت.

 

مانگگیرانی نیوەیی لە بەشێکی گەورەی کیشوەری ئەوروپا، ئوسترالیا، ئەمریکای باکوور و باشوور، ئەفریقا، زەریای ئەتڵەسی و هێمن هەردوو جەمسەری باکوور و باشووری گۆی زەوی دەبینرێت، ئەمەش لە رێگای تلیسکۆبەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق خاوەنی 43 فڕۆکەیە و تەنها 21یان کاردەکەن

بابەتی دواتر

لە سنووری دهۆک تانکەرێک وەرگەڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share