ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی ئەمریکا

دوای تەواویبوونی وادەی یاسایی دەنگدان و داخستنی سندوقەکان، دەستکراوە بە جیاکردنەوەی سندوقەکان لە زۆرینەی ویلایەتەکانی ئەمریکا.

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکی، دۆناڵد ترامپ بە 230 خاڵ و بە 61 ملیۆن و 690 هەزار و 982 دەنگ، پێش کەمالا هێریسی رکابەری کەوتووە کە خاوەنی 209 خاڵ و 57 ملیۆن و 512 هەزار و 343 دەنگە.

هاوکات، توانیویەتی دەنگی 24 ویلایەت بۆخۆی یەکلابکاتەوە، لە کاتێکدا هێریس تەنها 19 ویلایەتی بۆخۆی یەکلاکردووەتەوە و بەشێک لە ویلایەتەکان هێشتا ئەنجامەکانیان ئاشکرانەکراوە.

بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆماری ئەمریکا، لایەنێک دەبێت بتوانێت 270 خاڵ بەدەستبهێنێت لە کۆی 538 خاڵ لە سەرجەم ویلایەتەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشداریی دانوستان بکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکە هێشتا بڕیاری بەشداریکردنی لە خولی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، نەداوە. ئیسماعیل بەقائی،…
Total
0
Share