دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رۆژی ساتی زەویدا یەک کاتژمێر لە ئێوارەدا بۆ یادکردنەوەی ئەو رۆژە کارەبا دەکوژێندرێتەوە.
لەبارەی ئەو رۆژەوە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ ساتی زه‌وییە و ئه‌م بۆنه‌یە لە ساڵی 2007ه‌وه لە ئوسترالیاوە لەلایه‌ن سندوقی جیهانی بۆ سروشت رێکخراوە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئێستا لە زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهاندا بە كەمكردنەوەی رووناكییە كه‌م پێویسته‌كان له‌لایەن هه‌ر تاك و كۆمەڵگەیەک بۆ ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێر له‌نێوان 8:30 تاوەکو 9:30ی ئێوارە به‌كاتی ناوخۆی هه‌ر وڵات و هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ك لەم رۆژەدا یادی دەکرێتەوە”.
سەبارەت بە ئامانجی ئەو کارە ئەو دەستەیەی حکومەتی هەرێم دەڵێت، “مەبەست لەو کارە هۆشیاركردنەوەی تاك و كۆمه‌ڵگە و ئاگاداركردنەوەیانە لەو راستییەی كە بەرهەمهێنانی وزە و پاراستن و باش بەكارهێنانی پارێزه‌ری هەموو تواناكانمانە”.