قائیمقامی دەربەندیخان: گەڕان بەدوای تەرمی مامۆستاکەی دەربەندیخان بەردەوامە

دوای دوو رۆژ لە خنکانی، هێشتا تەرمی مامۆستاکەی دەربەندیخان نەدۆزراوەتەوە.

سڵێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو مامۆستایە نەدۆزراوەتەوە کە شەوی هەینیی رابردوو لە دەریاچەی دەربەندیخاندا خنکا.

وتیشی، گەڕانی تیمەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە بەردەوامە و داوامانکردووە تیمی بەرگریی شارستانیی مەریوان بێن و بڕیارە سبەینێ بگەن.

شەوی هەینیی رابردوو، مامۆستایەک بە ناوی (سامان ئەحمەد)، لە کاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکرێنەوە کە لە دەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ونکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ون کردووە یان تێکچووە بۆ دووبارە دەرهێنانەوەی پێویستە بگەڕێنەوە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی لەبارەی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

دوای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵیش مەترسیی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون خستەڕوو، بەتایبەت بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی…
Total
0
Share