بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی محەمەد بامۆکی دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەننامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی محەمەد بامۆکی کرد.

لە پرسەنامەیەکدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت،  “بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک حاجی محەمەد بامۆکی، کەسایەتیی دیاری ھەڵەبجە و سەرمایەداری کوردستانمان پێگەیشت.”

‎راشیگەیاند، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کوڕانی خوالێخۆشبوو، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و دیارەکەیان دەکەم کە نموونەی کاری خێرخوازی و چاکەکارین.

‎لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، “لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.”

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سكاڵای یاسایی لەسەر کوڕ و باوکێک تۆمارکرد

بابەتی دواتر

بەهۆی سکاڵایەکی یاساییەوە کۆمپانیای ئەپڵ دەیان ملیار دۆلار زیانی پێگەیشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دانابەزێت

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حكومەت وەك پێویست هەنگاوی بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین…
Total
0
Share