کۆمپانیای نەوتی کەرکوک: ناوی کەرکوکمان نەگۆڕیوە بۆ تەئمیم

کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ‏هەواڵی گۆڕینی ناوی کەرکوک لە کۆبوونی بەنزیندا بۆ تەئمیم بڵاوکردەوە، ڕەتیدەکاتەوە ‏ناوەکەیان گۆڕیبێت و دەڵێت، بابەتەکە پەیوەندیدارە بەو ئۆتۆمبێلانەی ساڵنامەكەیان ‏نوێنەكراوەتەوە.‏

چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە لە کۆبوونی نوێی ‏بەنزین لە شاری کەرکوک، لەبری ناوی کەرکوک، تەئمیم بەكارهاتووە، کۆمپانیای ‏بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوکیش بەولایەنە ناوبراوە کە گۆڕانکارییەکەی ئەنجامداوە.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک ڕەتیدەکاتەوە ئەوان ‏ناوەکەیان گۆڕیبێت، ڕایگەیاندووە، “بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین، چاپكردنی كۆبوونی ‏بەنزین لەسەر بنەمای زانیارییەكانی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەكان تۆماردەكرێن، بۆ ئەمەش ‏بەشێك لەو كۆبوونانەی بە “التامیم” تۆماركراون، ساڵنامەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ‏هاتوچۆی كەركوك نوێنەكراوەتەوە”.‏

بۆیە کۆمپانیاکە ڕوونیكردووەتەوە، ناچارە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ساڵنامەکانیان هێشتا ‏تەئمیمە، هەمان ناو لە کۆبوونەکاندا بەکاربهێنێت، دەڵێت، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆكانیان ‏هێشتا بە التامیم نووسراون، ناتوانین گۆڕانکاریی لە سیستمەکەیدا بكەین و ئەو بابەتە ‏پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، كاركردنی ئێمەش لەچوارچێوەی ڕێنماییەكانی وەزارەت و ‏حكومەتە، كە پشت بە یاسا و دەستوور دەبەستێت”.‏

کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک داواش لە میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان دەکات، ‏وردبینبن لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەكانیان و دووربكەونەوە لە هەواڵی بێ بنەما.‏

 

‎

‎

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە: پاش 10 رۆژ جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ کاراکرایەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆ 10 رۆژ وەستا، جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی…
Total
0
Share