سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سكاڵای یاسایی لەسەر کوڕ و باوکێک تۆمارکرد

ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سکاڵای یاسایی لەسەر کوڕ و باوکێک تۆمارکردووە، لەسەر دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە و بڵاوکردەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هەر بە گوێرەی ئاژانسەکە، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەیەوێت لە 2ی تەمموزی داهاتوودا شایەتی بدات لە سەروبەندی دادگاییکردنی دوو کەس کە تۆمەتبارن بە دروستکردنی وێنەی نەشیاوی ساختە بە بەکارهێنانی دەموچاوی و بڵاوکردنەوەی لە ئینتەرنێتدا و داوای 100 هەزار یۆرۆ دەکات لە بەرامبەردا.

لە ئێستادا کوڕێکی تەمەن 40 ساڵ و باوکە 73 ساڵەکەی لە ژێر لێکۆڵینەوەدان لەسەر بابەتەکە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2020دا زانیاریی دەستکەوت کە لە پشت بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەوە بوون، لەوکاتەدا جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیران نەبووە، بەڵکو سەرۆکی پارتێکی سیاسیی بووە.

ماریێل جولیا مارۆنۆ، پارێزەری سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، میلۆنی قەرەبووەکە دەبەخشێتە سندوقی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی خێزانی و دەیەوێت بەم کارە هانیان بدات، بۆ ئەوەی ئەو ژنانەی دەبنە قوربانی هەنگاوی هاوشێوە بنێن.

 

 

 

بابەتی پێشتر

شەفافییەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی دوو ملیار و 762 ملیۆن و 358 هەزار دینار بووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی محەمەد بامۆکی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share