نرخی بەنزین دانابەزێت

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حكومەت وەك پێویست هەنگاوی بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین نەناوە، بۆیە نرخی بەنزین دانابەزێـت.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر بەنزین و سووتەمەنی هیچ كاریگەرییەكی لەسەر دابەزاندنی نرخی بەنزین نەبووە و پێویستە ئێستا لەبری هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەكردنی سووتەمەنی دەبێت باج لەسەر هەناردەكردنی بەنزین دابنرێت و ئەو سووتەمەنییەی كە هەیە ناوخۆ سوودی لێوەربگرێت نەك هەناردەی دەرەوە بكرێت.
ڕاشیگەیاند، حكومەت وەكو پێویست چاودێریی نرخی بەنزین و سووتەمەنی ناكات و ئەوەش وایكردووە بازرگانەكان نرخی بەنزین هەرزان نەكەن و خۆیان نرخی بەنزین دیاریبكەن.

ئاشكرایكرد، “چەند جارێك بە نووسراو داوامان لە حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە میوانداریی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی پەرلەمان)، بە میوانداری…
Total
0
Share