کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێر رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “27.2 ملیمەتر باران باریوە”، هاوکات ئەمساڵ 223.4 ملم باران زیاتر لە ساڵی پار باریوە.
هۆبەی کەشناسیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی لە سنووری پارێزگاکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لە ناوەندی پارێزگاکە بڕی 27.2 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارین تا ئێستا 600.4 ملیمەترە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 377 ملیمەتر بووە، بەوەش ئەمساڵ 223.4 ملیمەتر باران لە ساڵی رابردوو زیاتر باریوە”.
سەبارەت بە بڕی بارانبارینی ناوچەکانی دیکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە تەوێڵە 54.8، بیارە 26.5، سیروان 22 و خورماڵ 17.3 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە لەو ناوچانە نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە.