بەهۆی لافاوەکەی دهۆکەوە 627 کەس ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە

بەپێی دواین ئاماری زیان و لێکەوتەکانی لافاوەکەی دهۆک سێ کەس گیانیان لەدستداوە و زیاتر لە 160 خانووش زیانیان پێگەشتووە.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دواین ئاماری لە بارەی زیان و لێکەوتەکانی لافاوەکەی دهۆک بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، “سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها 120 کەسیش رزگارکراون”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، 627 کەس نیشتەجێی هۆتێل و مۆتێلەکان کراون کە بەهۆی لافاوەکەوە ماڵەکانیان جێهێشتووە و 160 خانووش زیانیان پێگەشتووە.

سەبارەت بە ژامرەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی ئەو رووداوەوە زیانیان پێگەشتووە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان دەڵێت، “50 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت کۆد بۆ کەس مەنێرن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە لەو باندەی کە بەناوی دەرچوونی خەڵاتەوە، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتییان هاکدەکەن و داوای کۆدێکیان…
Total
0
Share