بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون

بافڵ  جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون، بەتایبەت دهۆکی خۆشەویست. ‏

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزی سێ قوربانییەکەی ئەمڕۆی دهۆک دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین. ‏

بافڵ جەلال تاڵەبانی ‏ئاماژە بەوەش دەکات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی خەڵکە سەربەرزەکەمانە، سوپاس و پێزانینیش ئاڕاستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ماندوونەناسانە لەم رۆژە سەختەدا لەخزمەت هاونیشتمانییاندا بوون. ‏

 

بابەتی پێشتر

مانگی رابردوو 943 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی لەدایكبوون

بابەتی دواتر

لە هەولێر پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share