وتەبێژی وەزارەتی كارەبا باس لە پرۆژەی 24 كاتژمێریی كارەبا دەكات

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا وادەی جێبەجێكردنی كارەبای 24 كاتژمێری رادەگەیەنێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 تا 3500 مێگاواتە، خواستیش لەسەر کارەبا 4000 بۆ 4500 مێگاواتە و بەهۆیەوە لە نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێت.

وتیشی، “لە ماوەی دوو ساڵدا پرۆژەی رووناكیی 24 كاتژمێری دەگاتە تەواوی هەرێمی كوردستان”.

پرۆژەكە خواست لەسەر کارەبا كۆنتڕۆڵ دەكات و، بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان و حكومەت کەمدەکات و پرۆژەیەكی ژینگەپارێزە، ئومێد ئەحمەد وای وت.

سەبارەت بە كارەبای سلێمانیش وتەبێژی وەزارەتی كارەبا باسی لەوەكرد، كۆتایی بە كێشەی گەیاندنی كارەبا بۆ هەردوو وێستگەی 51 مێگاواتی و 29 مێگاواتی كارەبا لە سلێمانی هێنرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقیان ڕاگەیاندووە دەتوانن مانگانە تا 75 ملیار دینار بنێرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی ئەم هەفتەیە عێراق پارەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشکرد، پاش ئەوە پارەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share