بەرگریی شارستانیی دهۆک: بەهۆی مەترسییەکانەوە گەڕەکی بەرۆشکی چۆڵکرا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک لەبارەی قوربانییەکانی لافاوەکەی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، زیاتر لە کەسێک گیانی لە دەستداوە و چەند گەڕەکێکیش چۆڵکراون.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارسانیی دهۆک ئاماژەی بەوە کرد،”بەهۆی لافاوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ئاو چووەتە زیاتر لە 100 ماڵەوە و چەندین ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوویەتی”.

لەبارەی چۆڵکردنی گەڕەکەکانەوە وتەبێژی بەرگریی شارسانیی دهۆک دەڵێت، “گەڕەکی بەرۆشکی و چەند گەڕەکێکی دیکە لەبەر مەترسییەکانی لافاوەکە چۆڵکراون و ئەو گەڕەکانەش مەترسیان لەسەر بێت چۆڵدەکرێن”.

بابەتی پێشتر

بە چاوتروکانندا بزانە دۆخی تەندروستیت چۆنە؟

بابەتی دواتر

سبەینێ لەدوای بەربانگ ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانی دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share