کەسێک دەستگیرکرا کە لە چەند شوێنێکی سلێمانی تەقەی کردبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە لە چەند شوێنێکی جیاوازی شارەکە تەقەی کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان دەستكەوت لەسەر تۆمەتبارێك كە چەند جارێك و لەچەند شوێنێكی ناوشاری سلێمانی تەقەكەی كردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای چاودێریكردن و بەدوادواچوون و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا دەستگیربكرێت”.

ئاشکراشیکرد، “لەئێستادا تۆمەتبار (پ ، أ ، ق  لەدایكبووی 2002 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

چوار کەس بە "فێڵ" لە سەنتەری ئۆتیزمی هەڵەبجە دامەزراون

بابەتی دواتر

پیاوێک ئاگری لە ماڵەکەی بەردا و سێ منداڵیی سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share