سبەینێ لەدوای بەربانگ ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانی دەستپێدەکات

لیژنەی ئامادەکاریی ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ ئاگری نەورۆز لە شەقامی سالم لەدوای بەربانگ دەکرێتەوە.

جەزای ساز سەرۆکی کۆمەڵەی میللی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ بڕیارماندا لە شەقامی سالم ئاهەنگی نەورۆز لەدوای بەربانگ بکەینەوە و بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک کەپرمان لەسەر شەقامەکە ئامادەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر شەقامەکە چەندین چالاکی وەک نمایشکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل کۆن و نمایشی کاری دەستی و نمایشی بوکەڵەی منداڵان بەڕێوەدەچێت.

 

ئاشکراشیکرد، سبەینێ لەدوای کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە شەقامی سالم بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو هێرشەی سعودیەی بەئامانجگرت هەڕەشە لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر…
Total
0
Share