لە هەولێر بەهۆی بارانەوە دەوام راگیرا

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی پارێزگاکەی گرتووەتەوە لە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ دەوامی فەرمانگەکان راگیرا.

پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بەو شەپۆلە بارانبارینە زۆرەى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، کە لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دەبارێت، لە پێناو سەلامەتى و پاراستنى گیانى هاوڵاتییان، بڕیارماندا لە کاتژمێر 1:00ى دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام کۆتایی بێت.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان لەکاتژمێر 1:00 ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و نزیکى رووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جووتیارە کوردەکانی سنووری خانەقین زەوییەکانیان وەردەگرنەوە

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین رایگەیاند، جووتیارە کودەکان دەتوانن زەوییەکانیان وەربگرنەوە. شێرکۆ میروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین رایگەیاند،…
Total
0
Share