سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2024 کرد

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کردووە لەسەر پرسی خشتەکانی بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024.

سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە پێویستی گرنگیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ستراتیژییەکان لە بودجەی ساڵانی 2023 و2024 و2025دا.

جەختی لە گرنگی هەڵبژاردنی ئەو پڕۆژانە کردەوە کە زۆرترین ئەولەویەتیان هەیە لەناوخۆی پارێزگاکان بەشێوەی لامەرکەزییەت دەبێت جێبەجێبکرێن لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پارێزگاکانی عێراق لە چوارچێوەی تەواوکردنی پڕژەکانی وەزارەتە فیدڕاڵییەکانەوە، کە رێگە بە بەدەستهێنانی بەرزترین داهات و ئەنجام دەدات لەسەر ئاستی دامەزراندن و گەشەپێدان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هەموو هاوڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاندەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: بڕیاری بایکۆتی دەوام لەلایەن کارمەندەکانمانەوە بڕیارێکی ناچارییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتەوە زانیاری بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات

بڕیارە سبەی شاندێكی باڵای “چێوەی هەماهەنگی” بەسەرۆكایەتیی نوری مالكی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكاندا گفتوگۆبكەن…
Total
0
Share