بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: بڕیاری بایکۆتی دەوام لەلایەن کارمەندەکانمانەوە بڕیارێکی ناچارییە

ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیای ئێستایی راگەیاند، کارمەندەکانمان بە ئاشکرا پێمان دەڵێن کە بەداخەوە ناتوانین دەوام بکەین، چونکە هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی داراییمان نییە و پارەمان پێنەماوە.”

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی وتیشی، “کارمەندەکانمان زۆر دڵسۆزن، ئێستا کە دەوام ناکەن، دڵخۆش نین بەو بڕیارە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، پارەیان پێ نەماوە و ناتوانن چیتر بەم جۆرە دەوام بکەن، هەندێکیان دەڵێن پارەی هاتووچۆیان پێنەماوە و ژیانیان تەواو خراپە، ئەوان بە مووچەکانیان دەژین و کە مووچەیان نەدرێتی ناتوانن بەو جۆرە بژین.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share