هاوڵاتییەک لە چیای کێوەڕەش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.
کەمێک پێش ئیستا هاوڵاتییەک لە چیای کێوەڕەش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کەوتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە گیانیلەدەستدا .
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو کەسە کارمەندی بازگەی ئاسایشی دەربەندی رانیە بووە و لەکاتی ئەرکدا بووە، لەگەڵ چەند هاوپیشەیەکی چوون بۆ چیا و کەوتووەتە خوارەوە.
ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، ناوی قادر حەمە بایز-ەو تەمەنی نزیکەی 50 ساڵانە، خێزاندارە و دانیشتووی قەڵادزێ بووە.
چیای کێوەڕەش دەکەوێتە باکووری قەزای رانیە، بەرزیی چیاکە هەزار و 200 مەترە لە ئاستی رووی دەریاوە.