لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ئەفغانستان 59 کەس بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ لە باشووری ئەفغانستان رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە 21 کەس گیانیان لەدەستدا و 38 ی دیکەش برینداربوون.

 

رووداوەکە لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێکدا لە ناوچەی هێلمەندی باشووری ئەفغانستان روویداوە، دوای رووداوەکەش ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و زۆرینەی قوربانییەکان سووتاون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی وڵاتەکەوە بڵاوکراونەتەوە، لەنێوا قوربانییەکاندا دووانی ماتۆڕسوار بوون، سێ کەسیان لەناو بارهەڵگرەکەدا بوون و ئەوانی دیکەش سەرنشینی پاسەکە بوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان لەناو بریندارەکاندا برینی 11 کەسیان سەختە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share