كەشناسیی هەرێم: بارانبارین لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستپێدەكات

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە ‏ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین لە زۆرینەی شارەكان دەستپێدەكات.‏

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی ‏كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم لە نیمچەهەورەوە بۆ هەوری تەواو ‏دەگۆڕێت، لەگەڵ دەستپێكردنی بارانبارین لە كاتەكانی ئێوارەدا.‏

سبەینێش ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لەگەڵ ئەگەری لێزمەباران لە هەندێك كاتدا.‏

پێشتریش كەشناسیی هەرێمی كوردستان هۆشدارییدابوو لە هاتنی شەپۆلی بارانبارینی دوو ‏قۆناغی، ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەكات و هەینی بارانەكە توندتر دەبێت.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كەشناسی، كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی شەممە ‏بەردەوام دەبێت، ڕۆژی دووشەممە شەپۆلێكی دیكە هەرێم دەگرێتەوە و تا پێنجشەممەی ‏داهاتوو بەردەوام دەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکانی دەرەوەی وڵات: لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی ئازاردراین و هەڕەشەمان لێکرا

پزیشکانی دەرەوەی وڵات روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا باسیان لەوەکردووە، لە خۆپیشاندانی هەفتەی رابردوویان لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس شیرین دەبێت

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە، ئیدی کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس زۆر شیرین دەبێت، هەر…
Total
0
Share