روونکردنەوە لەبارەی ئەو دەنگە بەهێزە دەدرێت کە لە هەولێر بیسترا

وتەبێژی هێزەکانی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، ئەو دەنگە بەهێزەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بیسترا تەقاندنەوەی ژمارەیەک مین بووە.

سامی ئیسماعیل وتەبێژی ناوچەی یەک_ی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا ، مینێکی هەڵگیراوەی کۆن لە دەست سێ کارمەندی پاسەوانی سنوور تەقییەوە و گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ لە لایەن لیژنەیەکی تایبەت، ئەو مینە هەڵگیراوانەی مابوون لەچۆڵەوانی نزیک کانی قرژاڵە تەقێندرانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری هەولێر بیسترا و دڵەڕاوکێی لەنێو بەشێک لە هاوڵاتییان لێکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

دادگای باڵای فیدڕاڵی: دۆسیەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە تایبەتمەندی دادگاکەمان نییە

بابەتی دواتر

کەسێک بەهۆی هەڵدێرانی لە چیا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنجشەممە دوا وادەیە بۆ مامۆستایان

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی داواكاریی مۆڵەتی بێمووچەیان پێشكەشكردووە سبەینێ دوایین وادەیە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەكەیان، هاوكات وردەكاریی…
Total
0
Share