وەزارەتی دارایی: بەشێک لە داهاتی ناوخۆی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشیک لەداهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی ئەمساڵ خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دینار لەداهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024، بەشێوەی نەختینە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو بڕە %50ی داهاتی باج و رەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتە بە پێی راپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی یەكێتییەكە ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی…
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: ئه‌وانه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ خه‌ڵك به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی‌ چییه‌

ستران عەبدوڵا رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ خه‌ڵك‌ به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان و سیاسه‌ت دژی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م…
Total
0
Share