کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی کاریان راگەیاند و کارو باری هاوڵاتییان ئەنجامنادەن.

هەربەپێی زانیارییەکان، هۆکاری بایکۆتی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دواکەوتنی مووچەکانیانە.

ئێستا لە کۆتاییەکانی مانگی ئازار نزیکدەبینەوە، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، و چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو بەنادیاریی ماوەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک تۆمەتباری دزی سەدە دەگەڕێندرێنەوە عێراق

بابەتی دواتر

پزیشکێک: باشترە رۆژانە 30- 35 دەنک چوالە بخورێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share