قائیمقامی هەولێر: %10 ی بازاڕی قەیسەری سووتاوە

نەبەز حەمید قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، لە ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری 370 دووکان سووتاون کە دەکاتە نزیکەی %10 ی بازاڕەکە.

نەبەز حەمید راگەیاند، ژمارەی دووکانەکانی ناو بازاڕی قەیسەری نزیکەی چوار هەزار دووکان دەبێت، ژمارەی دووکانە سووتاوەکان 370 دووکانە، هەرچەندە شەوی رابردوو ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵکرا، بەڵام هێشتا دووکەڵی تێداماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی لێکۆڵینەوە هەر لە شەوی رابردووەوە دەستبەکاربوون، بەڵام لیژنەکانی دیکە چاوەڕێن کارەکانی بەرگریی شارستانیی تەواوبێت پاشان دەست بە کارەکانیان بکەن.

جەختیشیکردەوە، هیچ حاڵەتێکی دزیکردنی ئەوتۆ تۆمارنەکراوە شایەنی باسبێت، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەبەردەم دەروازەکانی بازاڕەکەدان رێگانادەن کەس بچێتە ژوورەوە داوا لە هاوڵاتییان و دووکاندارەکانیش دەکەین هاوکاریان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنی راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ بکات

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بتوانێت بەڵێنەکەی بۆ راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ…
Total
0
Share