دانیشتوانی قەزای پێنجوێن لە دەنگێکی بەرز ئاگادار دەکرێنەوە

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 دەنگێکی بەرز دەبیستن کە جێگەی نیگەرانی نییە و بۆمبێکی فڕێدراوی فڕۆکە دەتەقێندرێتەوە.

قائیمقامیەتی پێنجوێن لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە دەڵێت، ” کاتژمێر 11:00 پێش نیوەڕۆ،لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی بۆمبێکی فڕێدراوی فڕۆکە بەشێوەی تەقاندنەوە لەنزیک پێنجوێن  لەناودەبرێت، بۆیە ئەگەر دەنگی تەقینەوەکەتان بیست  جێگای ترس نەبێت بۆتان”.

لەماوەی ڕابردوودا قەزای پێنجوێن شاهیدی نزیکەی 20 بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بوو، ئەمە دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی قەزاکە دروستکردووە و دانیشتوانی قەزاکەش خوێندنەوەی جیاواز بۆ هۆکاری بومەلەرزەکان دەکەن، ئاگادارییەکەی قائیمقامیەتی پێنجوێن دڵنیاییە بە دانیشتوانی شارەکە کە دەنگەکە تەنها لەناوبردنی بۆمبێکە.

ئەو بۆمبەی بڕیارە ئەمڕۆ بتەقێندرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”،…
Total
0
Share