تەقە لە ئەفسەرێك و شۆفێرەكەی كرا و گیانیان لەدەستدا

سەرچاوەیەك لە نێو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ” كاتژمێر 11:30 خولەكی شەوی سێشەممە لە گوندی جەبەڵ بۆری باكووری پارێزگای كەركوك، ئەفسەرێك بەپلەی موقەدەم لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك و شۆفێرەكەی لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوە دراونەتە بەر دەسترێژی گوللە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەفسەرەكە و شۆفێرەكەی كە سەر بە فەوجی سێی پۆلیسی ئامادەی كەركوك بوون گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، “تاوەكو ئێستا ئەنجامدەرانی ڕووداوەكە ئاشكرانەكراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە، گوماندەكرێت پەلامارەكە لەلایەن تیرۆریستانەوە ئەنجامدرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو…
Total
0
Share