ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا روویدا و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی رەجم عەجوزی بیابانی باشووری شاری رەققە مینێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە کە ژمارەیەک جووتیاری ناوچەکەی گواستووەتەوە.
ئاشکراشیکرد، جووتیارەکان لە کۆکردنەوەی دومەڵان لە ناوچەکە گەڕاونەتەوە کاتێک مینەکەیان پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 12 کەسیان گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەشیان برینداربوون.