یۆنان: توركیا دەستی لە هەموو گرژییەكانی ناوچەكە دا هەیە

نیكۆس دندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان

وەزیری دەرەوەی یۆنان ئەمڕۆ هەینیی 16ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “توركیا دەستی هەیە لە هەموو گرژی و كارە نایاساییەكانی ناوچەكە دا.”

نیكۆس دندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان ڕەخنەی لە دەستوەردانی توركیا لە قەیرانی قەرەباغ دا گرت. دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ زوهراب منەتساكنیان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا دا، وەزیری دەرەوەی یۆنان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا وتی، “دەستوەردانی توركیا لە قەیرانی نێوان قەرەباغ- ئەرمینا- ئازەربایجان دا، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مەترسی دروستكردووە.”

وەزیری دەرەوەی یۆنان، توركیا-ی بەوە تۆمەتباركرد كە دەستی لە كێشەكانی هەموو وڵاتانی ناوچەكە دا هەیە و ڕایگەیاند، “هەموو گرژی و كارە نایاساییەكان، تەنانەت لە عێراق و سوریا و قوبڕس و لیبیا و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست-یشدا، توركیا دەستی تیایاندا هەیە، ئەوەش پێشێلكردنی داواكانی یەكێتیی ئەوروپایە كە داوای ڕێزگرتن لە شەرعییەتی نێودەوڵەتی دەكات.”
نیكۆس دندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان بە پێویستی دەزانێت “كۆمەڵی نێودەوڵەتی، جیاكارییەكی ڕوون بكات لەنێوان ئەوانەی گرژییەكان دروستدەكەن و دەیانورووژێنن، هەروەها ئەوانەی پابەندی ڕێگەچارەی ئاشتییانەی ململانێكانن.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: ئاماری قوربانیان بۆ 12 شەهید و 64 بریندار بەرزبووەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی سێ رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە…
زیاتر ببینە

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیدانەی هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە سوریا دەکەین

ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین پەیامیدا دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند “پێویستە بارودۆخی سوریا ئاسایی ببێتەوە…
Total
0
Share