بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “نابێت ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەرۆشیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ چارەسەری یەكجارەكیی كێشەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی بۆ كۆی پرسەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، نابێت ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێن، دەبێت هەموولایەك بەرامبەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بەرپرسیاربن و هەوڵەكان لەچوارچێوەی بەدیهێنانی داهاتوویەكی سەقامگیرتربێت نەك قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەر خوێندکارێک لە پۆلدا ئامادە نابێت دەتوانێت سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت

وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئازاری 2026، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە،…
Total
0
Share