وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: پێنج ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی بەخێوکەرانی گامێش تەرخانکرا

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشتی سوور، پێنج ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی بەخێوکەرانی گامێش تەرخانکرا.

مەهدی سەهەر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)ی راگەیاند، حکومەتی عێراق و وەزارەتی کستوکاڵ چەند رێوشوێن و بڕیارێکیان گرتووەتەبەر بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گرانبوونی نرخی گۆشت لە مانگی رەمەزان، لەوانەش رێگەدان بە هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ مەبەستی سەربڕین و بەخێوکردنیش، ئەوە جگە لە رێگەدان بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور.

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، وتیشی، بەگوێرەی ئەو مەرجانەی کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی ئاژەڵانی جیهانییەوە دەرچوون بڕیارەکان دراون، بەتایبەتی دوای ئەو بڕیارانەی ئەم دواییە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران دەرکران بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرگی بە رێژەی 50% لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی عێراق.

مەهدی سەهەر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت پاڵپشتیی بەخێوکەرانی ئاژەڵ بەتایبەت لە باشووری عێراق و بەخێوکەرانی گامێش دەکات، بەبڕی پێنج ملیار دینار، بەمەبەستی کڕینی خۆراک و دابەشکردنی بەخۆڕایی، هەروەها دابەشکردنی گەنمەشامی زەرد بەسەر بەخێوکەران بەگشتی لە پارێزگاکانی وڵات بە نرخی پاڵپشتیکراو.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
زیاتر ببینە

داواكەی بارزانی لەبارەی مالكی ڕەتكردووەتەوە؟
موقتەدا سەدر: سوورین لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی

موقتەدا سەدر، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردراوەكانی مەسعود بارزانی، كە پەیوەندی بە ‏یەكخستنی ماڵی شیعە و جێكردنەوەی نوری مالكییەوە…
Total
0
Share