کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینانی کوردستان، داوا لە خاوەن موڵکەکان دەکات لە کرێی مانگی رەمەزانی کرێنشینان خۆشبن.
کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا خەڵک گوزەرانی باشنییە، بەتایبەت کرێنشینان، داوا لە خاوەن موڵک، دووکان، خانوو،و پرۆژەکان دەکەین لەکرێی مانگی رەمەزان خۆش ببن تا کەمێک کارئاسانیان بۆبکرێت وبتوان بژێویی ژیانیان کەمێک باشتربێت لەم مانگەدا”.
لە راگەیەندراوەکەی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینانی کوردستان دا هاتووە، “خەڵکی بەش خوراوی هه رێمی کوردستان کرێنشینانی خێرنەدیوو لەسایەی سەری کابینەی نۆی حکومەت رۆژ لەدوای رۆژ خەڵکی ژیانی خراپتردەبێت لەیەزدان داواکارین سەبەبکاری ئەم نەهامەتییە بە سزای خۆت ودادگای خەڵک بگەیەنیت “.