بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێم: بڕی ئاوی خەزنكراو لە بەنداوەكان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە

بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بڕی ئاوی خەزنكراو لە بەنداوەكانی هەرێم بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە و دەشڵێت، “بەپێی ئەو پلانەی دانراوە ئەمساڵ پێویستیی هاوڵاتییان لە ئاوی خواردنەوە دابیندەكرێت”.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕی ئاوی خەزنكراو لە بەنداوەكانی هەرێم بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەم ساتە وەختە زیاترە و ئەمساڵ ئاستی ئاو لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاستی ئاو لە ساڵی پار زیاترە.

ئاشكراشیكرد، ئەو شوێنانەی كە بەنداو و ئاوی كۆكراوەی لێیە گرفتی كەمئاوی و وشكەساڵی نییە، بەڵام لە چەند ناوچەیەكی سنووری گەرمیان ئاستی ئاوی ژێرزەوی دابەزیوە و كانیاوەكان وشكیانكردووە.

راشیگەیاند، لەگەڵ لایەنی عێراقی هەماهەنگیمان هەیە و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە ئەمساڵ پێویستی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: نابێت داهاتی نانەوتی بکرێتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “نابێت داهاتی نانەوتی بکرێتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی…
زیاتر ببینە

دوو پەرلەمانتار تەنها خوولەكێك قسەیان كردووە
پەرلەمانی كوردستان لە ساڵێكدا 31 دانیشتنی كردووە

ڕاپۆرتی چاودێریی هەڵسەنگاندنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەردوو وەرزی بەهارە و پاییزە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان، کە لەلایەن…
Total
0
Share