پارێزگاری هەڵەبجە: پێویستە حکومەتی عێراق هەڵەبجە بە پارێزگا بناسێنێت

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە میانەی وتارێکدا لە ساڵرۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق گرنگیی زیاتر بە هەڵەبجە بدات و دەشڵێت، “شەرمەزارم ئەگەر لە 37هەمین ساڵرۆژی کیمیابارانیدا، هەڵەبجە پارێزگا نەبێت.”

ئازاد تۆفیق ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت حکومەتی عێراق ئەو راستییە بزانێت، خۆشیی و خەمەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە مێژووی عێراق.

راشیگەیاند، وەک چۆن دەبێت لا لە نەجەف و ئەهوارەکان بکرێتەوە دەبێت، بە هەمان شێوە لا لە شارەزوور و هەڵەبجە و هەورامان بکرێتەوە و دەبێت حکومەتی عێراق بیسەلمێنێت لە زاخۆوە بۆ بەسڕە و لە ئاوێسەرەوە بۆ فاو جیاوازی نییە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبوو ئەو کارەساتەی بەسەر هەڵەبجەدا هات، وانەیەکی مێژوویی و پەندێکی گەورە بووایە بۆ ئێمەی کورد

بابەتی دواتر

کەشناسی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت و پێشبینی بارانبارین دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی فەرمانگەی وردبینیی سلێمانی: زانیارییەكانی هێڤیدار رەتدەكەینەوە و هیچ راپۆڕتێكیشمان پێینەداوە

سەرۆكی فەرمانگەی وردبینی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرجەم زانیارییەكانی هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارەكەی پارتی رەتدەكەینەوە. نزار محەمەد ئەمین سەرۆكی فەرمانگەی…
Total
0
Share