کەشناسی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت و پێشبینی بارانبارین دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەناوچە شاوخییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرمی نزم دەبێتەوە بە رێژەی (2-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچەدا و پلەی گەرمیش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی کرێنشینان: لە 100 کرێنشین 10 یان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندبوون

لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، کەمترین کرێنشین لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندن. عوسمان مەلا عەبدوڵا لێپرسراوی…
Total
0
Share