دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە ئەنجامی بدات پێویستە بە کاش مووچەی پێدرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵ لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، پرۆسەی بە نیشتمانییکردن(توطين) پێویستی بە ماوەیەک هەیە، بەڵام پێویستە لەسەر حکومەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە نیشتمانیی بکات بە مەبەستی گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.
ئاشکراشیکرد، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی بە هۆکاری تەکنیکی نەتوانراوە مووچەکانیان بە نیشتمانی بکرێت، تا ئەو کاتەی رێکارەکانی تەواودەکەن بە کاش مووچەیان پێبدرێت.