“لە مانگی رەمەزاندا دووکانەکانی مەیفرۆشتن دادەخرێن”

بۆ مانگی رەمەزان لە عێراق چەن بڕیارێک دەرکران.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە، و بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتەی کە بەپێی ماددەی (4)ی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (20)ی ساڵی 2016 پێمان دراوە، چەن بڕیارێکمان دەرکرد:

1.رۆژوو شکاندن لەبەردەم خەڵکدا و پێچەوانەی رێنماییەکان قەدەغەیە، سەرپێچیکار سزادەدرێت.

  1. لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا سەرجەم فرۆشگاکانی خواردنەوە کحولییەکان دادەخرێن، سەرپێچیکاریش بەرپرسیارێتی یاسایی لەسەردەبێت.
  1. چێشتخانە و کافێ (کافێ تێکەڵاو) و هەموو ئەو فرۆشگایانەی کە خواردن یان خواردنەوە پێشکەش دەکەن کە بە شێوەیەکی یاسایی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە پەسەند نەکراون لە کاتی بەڕۆژووبوون و تا کاتی پارشێو دادەخرێن.
  1. لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکەمان بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی ئەم بەیاننامەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، دەزگا فەرمییەکانی حکومەت، و حکومەتە خۆجێیەکان.

5- سەرپێچیکار لە بڕگەکانی یاساکە کە لە بڕگەکانی ئەم بەیاننامەیەدا ئاماژەیپێکراوە، بەرپرسیارێتی یاسایی و دادوەریی لەسەرە.

  1. ئەم بەیاننامەیە لە بەرواری دەرچوونیەوە کاریپێدەکرێت.
بابەتی پێشتر

چەند ئامۆژگارییەک بۆ بەڕۆژووبوونی ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە

بابەتی دواتر

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران باڵیۆزێكی نوێ دەنێرێتە عێراق

ئێران باڵیۆزێكی نوێی بۆ بەغداد دەستنیشانكرد و تاران لەبارەی دەستبەكاربوونییەوە ڕوونكردنەوە دەدات. سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی…
Total
0
Share