كۆمسیۆن: لایەنەكان دەتوانن تا سێ ڕۆژی دیکە تانەکانیان لەسەر هەڵبژاردن پێشکەشبکەن

بەرپرسێكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لایەنەکان دەتوانن تاوەكو سێ ڕۆژی دیکە، بە بەڵگەوە تانەکانیان لەسەر ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن پێشکەشبکەن.

حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، جارێكی دیكە دەرگای پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن كۆمسیۆنەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کراوەتەوە.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن پێشیوایە، پێشتر زۆربەی لایەنەکان بەبێ بەڵگە، تانەکانیان پێشکەش کردووە، بۆیە دەڵێت، “ھەر لایەنێک بەڵگەی نوێی ھەیە دەتوانێت لە سێ ڕۆژدا، پێشکەشیبکات”.

جەختیشیكردەوە، ئەنجامی دووبارە ژماردنی دەنگەکان لەلایەن كۆمسیۆنەوە كە بەشێوەی دەستی بۆ ئەو وێستگانەی کە تانەیان لێدراوە كراون لەگەڵ ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی، ھاوتا بوون.

ڕوونیشیكردووەتەوە، پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵییە.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس هازاردی دەوێت و ڕیاڵ بەیل-یشی ناوێت

بابەتی دواتر

عەلی سیستانی پەیامێكی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووەوە بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share