لە کەرکوک کوڕی بەرپرسێک کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک کوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی دومیزی ناوەڕاستی شاری کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە گەنجێک کراوە و کوژراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکە کوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگە، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كێبڵی كارەبای دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفەرەزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە كێبڵی كارەبای كۆمپانیایەكی دزیبوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا بە ڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی…
زیاتر ببینە

مامۆستا ئەحمەد قامیشی: یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە

مامۆستایەکی ئایینی رایگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە. مامۆستا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی، بە…
Total
0
Share