وەزارەتی کشوکاڵ قەدەغەی سەر هاوردەی تەماتەی لە وڵاتانی دیکەوە هەڵگرت

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ کە بۆ تۆڕی میدیای ئێستا نێدراوە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە بڕیارێکیان دەرکردووە، بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە لە وڵاتانی دیکەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە ناوخۆ.

هەر بە گوێرەی نوسراوە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی راگرتنی هاوردەکردنی تەماتە لە وڵاتانی دیکەوە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەی سلێمانی گەیشتە نزیکی 1500 دینار و بەو جۆرەش نرخەکەی لە بازاڕەکان و لەکاتی کڕینی بۆ هاوڵاتیان گەیشتە نزیکی 2000 دینار.

راگرتنی هاوردەکردنی تەماتە لەماوەی رابردوودا لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە بەمەبەستی ئەوە بووە نرخی تەماتەی ناوچەکانی بەسڕە و ناسڕییە و زوبێر دانەبەزێت و زیان بە جوتیاران نەگات، وەک چۆن لە وەرزی پێشووی پێگەیشتنی تەماتەی پێنجویندا، هەمان بڕیار دەرکرا، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی خواستی خەڵک لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکە زیاترە لە رێژەی بەردەست، نرخەکەی بەرزبووەتەوە و بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان زێباری کشانەوەی لە دادگای فیدڕاڵی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 قاچاخچیی بەنزین دەستگیركران

10 قاچاخچیی بەنزین دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر 11 تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنیدا كە بەشێكیان لە كەركوكەوە هەوڵی بەقاچاخبردنی بەنزینیان…
Total
0
Share