دیوانی چاودێریی دارایی عێراق تەواوبوونی وردبینی بۆ ناوی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیاند

سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، تەواوبوونی وردبینی بۆ ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند و جەختی لەسەر بەردەوامی کارەکان کردەوە.

عەمار سوبحی مەشهەدانی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد،”پاکتاوی دارایی کۆتایی ساڵی 2016 تەواو بووە و سەبارەت بە ساڵانی 2017، 2018، و 2019 بڕیارمانداوە لەمساڵدا تەواویان بکەین”.

جەختی لەوەش کردەوە، “کاردەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا ئەو پڕۆسەیە بەڕێوەبچێت و دواتر دەنێردرێن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنیان”.

سەبارەت بە وردبینیکردنی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی ئەوەی ئاشکرا کرد، “دیوانی چاودێری وردبینی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا تەواوکرد و ئەنجامی وردبینییەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا”.

بابەتی پێشتر

لە شاری هەولێر گەنجێک کوژرا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share