بە تۆمەتی دزینی شوێنەوار عێراق 15 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر بەریتانییەكدا سەپاند

دوو پیاوی بەریتانی و ئەڵمانی بە تۆمەتی دزینی شوێنەوار لە بەغداد دادگاییكران، یەكەمیان سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا و دووەم ئازادكرا.

لە مانگی ئازاری ڕابردوودا، جەیمس فیتۆن (66 ساڵ) و ڤۆڵكار وۆڵدمان (60) ساڵ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بە تۆمەتی دزینی شوێنەوار دەستگیركران. فیتۆن لە جانتاكەیدا 10 پارچەی شوێنەواریی شكاوی پێبوو، دوو پارچەشی دابوو بە وۆڵدمان كە هەردووكیان بە گەشتێك هاتبوونە عێراق و پێشتر یەكتریان نەناسیوە.

مانگی دواتر بۆ یەكەم جار بی بی سی چیرۆكی جەیمس فیتۆنی بڵاوكردەوە و ئاشكراكرد، ناوبراو زانایەكی جیۆلۆجیی بەریتانییە و لە عێراق زیندانیكراوە و “لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەداندایە”.

فیتۆن لە گەشتەكەیدا بۆ عێراق كاتێك سەردانی ناوچەی مێژوویی ئەریدۆی كردبوو، هەندێك پارچە بەردی كۆنی كۆكردبووەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیدا بیانباتەوە، كچ و كوڕەكەی دەڵێن، فیتۆن ئەو پارچە بەردانەی لە چۆڵەوانیدا هەڵگرتووەتەوە و لەژێر چاودێری و پاسەوانیدا نەبوون و نەیزانیوە بەهای مێژووییان هەیە.

دوای نزیكەی سێ مانگ، دادگای كەرخ لە بەغداد هەردوو تۆمەتبارەكەی دادگاییكرد و ئەڵمانییەكە ئازادكرا، بەڵام جەیمس فیتۆن سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندراوە. سائر مەسعود پارێزەری فیتۆن دەڵێت، “لە ماوەی دوو ڕۆژدا پێداچوونەوە بە بڕیارەكەدا دەكەین و ڕەنگە هەڵبوەشێندرێتەوە، سووكبكرێت یاخود وەك خۆی بمێنێتەوە”.

جەیمس فیتۆن و ڤۆڵكار وۆڵدمان لە كاتی بردنیان بۆ دادگا
بابەتی پێشتر

زانکۆی گەرمیان لەسەر کۆمێنتی فەیسبوک چوار مامۆستای زانکۆ دەداتە دادگا

بابەتی دواتر

ئەمریکا: بەتوندی وەڵامی هەر تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور دەدەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت

بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق …
Total
0
Share