وەزارەتی کارەبای عێراق: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکەین

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، پلانیان داڕشتووە بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، حکومەت رەزامەندیی لەسەر دابینکردنی سیستمی وزەی خۆر بۆ 530 بینای حکومی پەسەندکردووە، ئەمەش رەنگدانەوەی جددیەتی جێبەجێکردنی سیاسەتی پشتبەستن بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی وزە و وەرگرتنی وزەی نوێبووەوەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەبای باڵەخانە حکومییەکان دەکرێنە سیستمی وزەی خۆر، ئەمەش وادەکات، بڕانی کارەبای ئەو باڵەخانانە و بارگرانی لەسەر سیستمی کارەبا، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە.

ئەحمەد موسا ئەوەشی وت، ئەو کارەبایەی کە پێشتر دەدرا بە باڵەخانە حکومییەکان، دەخرێتە سەر ئەو کارەبایەی کە دەدرێت بە هاوڵاتییان، بە ئامانجی سەقامگیرکردن و زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share