حزبەكەی عەللاویش بایكۆتی هەڵبژاردنی كرد

دوای بەرەی گفتوگۆی نیشتمانی، هاوپەیمانیی مینبەری عێراقیش کە لەلایەن ئەیاد عەلاوییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، بایکۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە وائیل عەبدولـلەتیف، جێگری سەرۆکی مینبەری عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنین کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەین و لە پڕۆسەکە دەکشێینەوە و بەشداریی هەڵبژاردن ناکەین”.

وتیشی، “بەهۆی ئەو دۆخە كارەساتبار و شێواوەی عێراق كە بەردەوامی هەیە و هەروەها كوشتنی چالاكوانان دەیان خۆپیشاندەر، وایكردووە كە دۆخەكە لەبارنەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن”.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەو دۆخە وادەكات خەڵک بەڕێژەیەكی زۆر كەم لەهەڵبژاردندا بەشداربن، ئەوەش وادەکات پەرلەمانی داهاتوو نەتوانێت بەرپرسیارێتی کێشەکان هەڵبگرێت، حکومەت و پەرلەمانێكی لاوازیش پێکبێت.

پێشتر هەریەكە لە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، حزبی شیوعی عێراقی، بەرەی گفتوگۆی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی ساڵح موتەڵەگ بڕیاری کشانەوەیان لە هەڵبژاردنەکان دا، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن نەداوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا سەرکەوت و فەرەنسا و ئەرجەنتین لە ئۆڵۆمپیاد کرانە دەرەوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن لەبارەی بایكۆتی لایەنەكان: هیچ كاندیدێك بە فەرمی داوای كشانەوەی نەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share