بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: زیاتر لە 60%ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زیاتر لە %60ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای زیاتر لە 125 کاتژمێر کارکردنی بەردەوام بەشەو رۆژ بێ گوێدانە ماندووبوون و دواکەوتنی مووچە کارمەندانمان توانیان بۆری هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی چاکبکەنەوە”.

لە راگەیەندراوێکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیدا هاتووە، “لە ئێستادا زیاتر لە %60ی ئەو گەڕەکانەی بێ ئاوبوون ئاویان وەرگرتووە دابەشکردنیش بەردەوامە تا سبەینێ ئاو بە گەڕەکەکانی دیکەش دەگات”.

 

بابەتی پێشتر

رێبوار تەها: بڕیارەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەبارەی ئاوارەکانەوە کاری پێناکرێت

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: نزیکەی 568 ملیار دینار خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share