هاتوچۆی سلێمانی سوپاسی هێزەکانی کۆماندۆ دەکات کە لە رووداوەکەی ئەمڕۆی چەمی رێزان هاوکاربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە سەر رێگای چەمی رێزان نزیک پێچەکانی گەورەدێ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، پێویستە ئاماژە بەوەبکرێت هەر یەک لە هێزە تایبەتمەندەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ ئامادەبوون، بەڵام زۆر بە تایبەتی و جێی سوپاس و تەقدیرە بۆ هێزەکانی کۆماندۆ کەتیایدا ئۆتۆمبێلێکی ئەمبوڵانس و تیمێکی تەندروستییان بەشداربوون لە دەرهێنانەوەی تەرمەکان وە بوونی دوو کرێنی هێزەکانیان کە کارئاسانی زۆریان کرد لەم رووەوە.