تۆمەتباری چوارەمی ڕوداوی كوشتنی گەشتیارە عەرەبەكە دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتباری چوارەمی ڕوداوی ڕێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان و کوشتنی گەشتیارێكی عەرەب لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەژێر فشاردا خۆی ڕادەستكردووە.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار بڵاویكردەوە، دوای دەستگیرکردنی سێ کەس لەلایەن هێزەکانیانەوە لەبەرواری 8 و 9ی ئەم مانگە بەتۆمەتی دزیکردن و ڕێگریکردن و تەقەکردن و ڕوتکردنەوەی هاوڵاتیان و کوشتنی کەسێکی عەرەب، دوێنێ تۆمەتباری چوارەم بەناوی (ب. ڕ. ش.) دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لەژێر فشاردا خۆی ڕادەستی هێزەکانیان کردووە.

ڕونیشیكردەوە، تۆمەتبارەکان لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە سەرجەمیان بەشداربوون لە داڕشتنی پلان و ئەنجامدانی تاوانەکاندا و چوار کەس بوون.

تاوانەكان بەدرێژایی چەندین مانگ لەسەر ڕێگای نێوان چەمچەماڵ و تەکیەی کاکەمەنددا ئەنجامدراون وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەی ئاسایشدا هاتووە و دەڵێت، سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ و بەماددەی 405 ڕاگیراون و ئەو ئۆتۆمبێل و چەکانەشی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە دەستی بەسەرداگیراوە.

پێنجشەممەی ڕابردوو ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەست گەیشت کە گروپێکی چەکداری پێکهاتوون لە چوار کەس لەڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەند، هەستاون بەڕێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتییان و کوشتنی هاوڵاتیەکی عەرەب بەناوی (ی. ھ. ع.) لە 5ی ئازاردا، سێ کەس بەناوەکانی (ب.ل.ح.) و (ح.ب.و.)و (د.أ.ش.) دەستگیرکران، کە سەرجەمیان خەڵکی قەزای چەمچەماڵ-ن.

تاوانلێکراوەکە بەڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی پارێزگای (بەغداد)ە دوو منداڵی خۆی و ئامۆزایەکی لەگەڵدا بووە، ویستویانە بۆ گەشتکردن ڕوو لە سلێمانی بكەن.

سێ کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی کوشتنی گەشتیارێکی عەرەب لە ڕێگەی چەمچەماڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاوبەشانەی کارەبای بازرگانی و پیشەسازی گەر قەرزەکانیان پاکتاونەکەن، کارەباکانیان دەبڕدرێن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خوێندنگەکان بکرێنەوە دەبێت بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان بێت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر پرۆسەی…
زیاتر ببینە

مووچەی پەروەردە كەوتە دوای نەورۆز.. یەكێتیی مامۆستایان هەڵوێست وەردەگرێت

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی، دابەشكردنی مووچەی پەروەردە دەكەوێتە دوای پشووەكانی نەورۆزەوە، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش دەڵێت، “ئەو…
Total
0
Share