بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کێشەی ئەو گەڕەکانە چارەسەرکرا کە چەند رۆژێکە بێئاو بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەستیپێکردەوە.
ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ و بەیانی بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە لەبەشی دابەشکردن هەموو ئەو شوێنانەی کە ئاویان نەبووە بەتایبەتی ناوچەی قڕگە و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری سلێمانی ئاویان پێدەگات.