کەشناسی: دوای نیوەڕۆ لە هەڵەبجە ئەگەری تاوەباران هەیە و دواتر کەش سەقامگیر دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە،  ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتى لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تا ئێوارە لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە. پاشان کەشی هەرێم سەقامگیر دەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا و پلەکانی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بە (1–2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share